به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، یوسف عوته‌یبه، باڵوێزی ئیمارات له واشنتۆن ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی پشتیوانی له سه‌پاندنه‌وه و زیندوو کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی گه‌ماڕۆکانی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ له دژی ئێران ده‌کات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، عوته‌یبه که وڵاته‌که‌ی پشتیوانی له تیرۆریسته‌کان له سووریا ده‌کات و به‌شداره له شه‌ڕی دژ به یه‌مه‌نییه‌کان و ناسه‌قامگیر کردنی ناوچه‌که، ئێرانی به پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان تۆمه‌تبار کرد.
ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران به‌رده‌وام له گرووپه تیرۆریستییه‌کان و جێگهرهکانی له ناوچه‌که پشتیوانی ده‌کات. خاڵێکی هاوبه‌ش که هه‌موو ئه‌م گرووپانه هه‌یانه، ئه‌م ئامانجه‌یه که سه‌قامگیری ناوچه‌که تێکبده‌ن.
باڵوێزی ئیمارات دوای پشتیوانی کردن له گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران وتی: پێویسته که سیاسه‌ت و کرداره‌کانی ئێران تێچووی بۆ ئه‌م وڵاته هه‌بێت!
Your Comment